(ABNA24.com) بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی "عصائب اهل الحق"ی ئێراق خوازیاری پارێزرانی ڕێکخراوی "حەشدی شەعبی" (بەسیجی جەماوەری) لە ناوەندە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "قەیس خەزعەلی" بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی "عصائب اهل الحق" بە وشدار لە حاند هەوڵی ژمارێک لە دوژمنان بۆ تێکدانی ئاسایش و پاوەجێی لە ئێراق وتیشی: هێزەکانی حەشدی شەعبی پێبەندن بە بڕیارەکانی دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق.
"عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیران و فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق ئەمدواییە فەرمانی تێکەڵ بوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە نێو سوپای ئەم وڵاتەی دەرکردووە.
حەشدی شەعبی کە لە هێزی جەماوەریی ئێراقی پێکهاتووە، بە فەتوای ئایەتووڵڵا سیستانی ، مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئەم وڵاتە پاش ڕووخانی شاری موسڵ لە ١٠ی ژوەنی ٢٠١٤ و زاڵ بوونی داعش بە سەر بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی ئێراق پێکهات ، و ساڵی ٢٠١٦ بە ڕەزامەندنیی پەرلەمانی ئەم وڵاتە چوە ژێر ڕکێفی فەرماندەرێتیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراقەوە.
گرووپەکانی خۆڕاگری لەوان حەشدی شەعبی دەورێکی سەرەکی دەگێڕن لە بەرەنگاربوونەوەی پیلانەکان و کردەوەکانی بەرەی ئەمریکایی- زایۆنی- سەعوودی.
/129
٧ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٦:٥٤
News ID: 958518
بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی "عصائب اهل الحق"ی ئێراق خوازیاری پارێزرانی ڕێکخراوی "حەشدی شەعبی" (بەسیجی جەماوەری) لە ناوەندە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە بوو.